بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە شێخ موس ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پەکەکە بهئاژانسى ههواڵى عێراقى وت: "تورکیا لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانەوە بەئاراستەی داگیرکردنی شنگال دەستی بەجوڵەکردوە، لهبهرامبهر ئهو ههوڵهشدا، پارتی دیموکراتی کوردستانیش تۆمهتباره، چونكه هاوکاریی سوپای تورکیا دەکات".
شێخ موس ئەوەشی وتووە کە "تورکیا لەچەند ناوچەیەکی هەرێم ڕێگهی سەربازییو تونێلی نهێنییان لێداوە، لەوانە ناوچەکانی (باتوفا، ناوچەکانی نزیک پارێزگای نەینەواو هێڵی سنوریی لەگەڵ وڵاتی سوریا)".
بهرپرسهكهى پهكهكه ئهوهشى ئاشكراكردوه، بەگوێرهى زانیارییەکانیان، هێزەکانی تورکیا چەندین تونێلو ڕێگهی نهێنیی سەربازییان لێداوە کە ئامانج لەو جوڵانە نزیکبونەوەیانە لەقەزای شنگالو بەشەکانی دیكهى پارێزگای نەینەوا.
هەروەها "پارتی دیموکراتی کوردستانو هێزەکانی پێشمەرگە"ی سەر بهپارتى تۆمەتبارکردوە کە ئاسانکاریی بۆ هێنانی سوپای تورکیا بۆ ئەو ناوچانەو نزیکبونەوەیان لەقەزای شنگال دەکەن.
Your Comment